دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی ڕێگا و پردی 40 مەتریی سۆرانی دانا، دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە کرا.
ڕێگاكە جووتسایدێكی 5 کیلۆمەتر درێژە، هەر سایدێک لە سێ لایە و شۆستەی بە پانیی 2.5 مەتر دەبێ، لەگەڵیدا پردێکی هایدرۆلیکی بە درێژیی 250 مەتر و بەرزیی 32 دروست دەكرێ كە بە تەواوبوونی دەبێتە بەرزترین پردی عێراق و هەرێمی كوردستان.
تێچووی پردەکە 28 ملیار دینارە، کۆی پرۆژەکەش بە ڕێگا و پردەوە 50 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.
ئەم ڕێگەیە جگە لەوەی قەزای ناوەندی سۆران بە قەزای مێرگەسۆر دەبەستێتەوە، دەبێتە هۆی ئەوەی سیمایەکی جوان و شارستانی بە ناوچەکە ببەخشێت و هاووڵاتییان سوودی زۆری لێ وەربگرن.
كابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بنیاتنەری ژێرخانی ڕێگاوبانە و لە پرۆژە ستراتیژییەكانی بەتایبەت ڕێگەوبان بەردەوام دەبێت.
بە گوژمەی 50 ملیار و 500 ملیۆن دینار جووتسایدێك و بەرزترین پردی عێراق لە سۆران دروست دەكرێ

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.