Erbil 14°C سێشەممە 18 ئازار 04:42

پۆلیسی هەولێر بە هۆکارێکی سەیر هاووڵاتییەکی بەنگلادیشی دەستگیر دەکات

کوردستان TV
100%

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر هاووڵاتییەکی بەنگلادیشی دەستگیر دەکات کە بە هاوکاری هاوڕێکانی خۆی ڕفاندووە و لە ڕێگای ئەو سیناریۆیەوە ویستوویەتی کەسوکارەکەی ناچار بکات 12 هەزار دۆلاری لە بەنگلادیشەوە بۆ بنێرن تاوەکو قەرزی هاوڕێکانی بداتەوە.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی هەواڵمان پێگەیشت سەبارەت بە ڕفاندنی هاووڵاتییەکی بەنگلادیشی لە شاری هەولێر، لێکۆڵینەوەی تیمەکانمان لەو ڕووداوە دەستی پێ کرد، لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت کە ئەمە سیناریۆی خۆیان بووە، بەوەی کە یەکێک لەو هاووڵاتییە بەنگلادیشییانە داوای لە کەسوکارەکەی کردووە بڕی 12 هەزار دۆلاری بۆ بنێرنەوە تاوەکو قەرزی هاوڕێکانی بداتەوە، بەڵام کەسوکارەکەی ڕازی نەبوون.

ئاماژە بەوەش کراوە: هەر بۆیە ئەویش هەڵساوە بە دانانی سیناریۆیەک لەگەڵ هاوڕێیەکانیدا و گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساختەی تۆمار کردووە کە گوایە ئەشکەنجە دەدرێت و بە بارمتە گیراوە، گرتەکەشی ناردووە بۆ کەسوکارەکەی بۆ ئەوەی داوا بکەن لەو کەسانەی کە هاووڵاتییەکەیان بە بارمتە گرتووە بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە ئازادی بکەن و تا بڕی پارەکەش نەنێرن ئازاد ناکرێت.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو: دوای لێکۆڵینەوەکان، بۆمان دەرکەوت کە ئەمە سیناریۆیە، بۆیە لە ئێستادا خۆی و هاوڕێکانی بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کراون و دراونەتە دادگا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.