Erbil 12°C دووشەممە 10 ئازار 23:15

لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە چوار تۆمەتباری خەڵكی شارۆچكەی خەبات دەستگیركران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی تەقەکردن و هەڕەشەکردن و جنێودان و هەڵکوتانە سەر ماڵێک لە شاری هەولێر.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت "چوار تۆمەتبارەكە کە دووانیان کوڕ و باوکن، خەڵکی سنووری شارۆچكەی خەباتن، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵیانکوتابووە سەر ماڵێک لە شاری هەولێر".

دەشڵێت "دوای تۆمارکردنی سکاڵا، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە هەرچوار تۆمەتبارەكە دەستگیر کران و ڕادەستی دادگا کران".

پۆلیسی هەولێر داواش دەكات لە کاتی بوونی هەر گرفت و کێشەیەکدا، هاووڵاتییان هەرگیز پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی، بەڵكو پۆلیس ئاگادار بکەنەوە.

جەختیش دەكاتەوە كە هەر کەسێک سەرپێچیی یاسا بکات، ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.

ڤیدیۆ: ساتی ئەنجامدانی تاوانەكان لەلایەن چوار تۆمەتبارەكەوە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.