له وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا له به‌شێك له په‌یج و كه‌ناڵه‌كان بڵاوكراوته‌وه له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ئیداره‌ی سۆران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران رایگه‌یاندووه ،ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی سۆران سه‌لامه‌تن و كه‌شی له‌باری گه‌شتیارییان هه‌یه ،به‌و شێوه‌یه نییه كه بڵاوبووه‌ته‌وه .
به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2-3-2025 له‌وباره‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه ،ده‌ڤه‌ری سۆران نزیكه‌ی 30%ی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێك دێنێت و له هه‌ر چوار وه‌رز گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی هه‌یه و له چه‌ندین شی‌و و دۆڵ و ناوچه‌ی شاخاوی پێك هاتووه ، بێگومان لە سنوورێكی وەها فراوانیش كە هەڵكەوتەی جوگرافییەكەی شاخ و دۆڵ و ڕووباری لەخۆگرتبێ، ئەگەری ڕوودانی چەند حاڵەتێكی تەقینەوەی مین پێشبینیكراوە ،به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نییه كه له هه‌ندێ په‌یج و كه‌ناڵ باسكراوه .
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی گه‌شتوگوزاری سۆران ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ،ئه‌و رووداوانه‌ی كه روویانداوه له ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتیان و گه‌شیاران بووه له‌و ناوچه‌یه كه زیاد له پێویست نزیكبوونه‌ته‌وه له‌و كێڵگه‌و شوێنانه‌ی كه ئاماژه‌ی هه‌بوونی مینی لێدانراوه .
گه‌شتوگوزاری سۆران راشیگه‌یاندووه ، ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی سۆران به به‌رده‌وامی چاودێری لایه‌نی حكوومی و شاره‌وانی له‌سه‌ره له هه‌موو وه‌رزه‌كان و بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی هێنانی داهاتی گه‌شتیاری گرنگ بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و حكوومه‌تی هه‌رێم ،بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه خزمه‌ت به ناوچه‌كه‌و كه‌رتی گه‌شتیاری ناكات له كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.