شەوی ڕابردوو لە میانەی گەڕەی ٢٦ لالیگا یانەی ریال مەدرید رووبەڕووی یانەی ریال بێتیس بۆوە لە یاریگای بێنیتۆ ڤیامارین ی تایبەت بە ریال بێتیس.
لە روو بەڕوو بوونەوەکەی شەوی رابردوو، یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی 1 بە 2 دۆڕاندنی، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بردیەوە و چووە پێشەنگی لالیگا بەشێوەیەکی کاتی.
یانەی ریال مەدرید لە دواین ٥ یاریدا و لە کۆی ١٥ خاڵ تەنها پێنج خاڵی بەدەست هێناوە، کێشەو گرفتەکانی یانەی ریال مەدرید لە لالیگا تادێت زیاد دەکات، هاندەرانی ریال مەدرید لەکاتی دەرچوونی پاسی ریال مەدرید هێرشیان کردە سەر پاسەکە وبە کەمتەرخەم و بێباک ناویان بردن.
کارلۆ ئەنچیلۆتی دوای یاریەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا گووتی: سەرەتای یاری زۆر باش دەرکەوتین بەڵام دوای گۆڵەکە کۆنترۆڵمان لەدەستدا و بێتیس جوانتر یاری کرد هەر بۆیە شایەنی بردنەوە بوون.
نزیکین لە کۆتای گەڕەکانی یاری و هەموو تیمەکان هەوڵی تەواوی خۆیان دەدەن، نا ئەبوو خاڵ لەدەست بدەین بەڵام ئەمە تۆپی پێیە جاری واهەیە شتیوا روو دەدات، گرنگ ئەوەیە زوو خۆمان چاک بکەینەوە ئێمە لە گێمی یەکەم 27 جار تۆپمان لەدەستداوە ئەمە قبوڵکراو نیە.
سەبارەت بە گۆڕانکاری کلیان، ئەو ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی کێشەی ددانیەوە لەگەڵ ئێمە ڕاهێنانی نەکردووە بۆیە لە ئاستی خۆی نەبوو دەبوایە گۆڕانکاری پیبکەم.
رۆژی سێشەممە یانەی ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات، ئەم شکستە کاریگەری دەبێت لەسەر یانەی ریال مەدرید؟
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.