Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 00:33

سبەی چاودێری بینینی مانگ دەكرێت

کوردستان TV
100%

دیوانی وەقفی سوننی داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق دەكات، سبەی هەینی چاودێری بینینی مانگ بكەن بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان.

دیوانی وەقفی سوننی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: داوا لە هەموولایەك دەكەین سبەی هەینی كاتژمێر 5ی سەرلەئێوارە چاودێری بینینی مانگ بكەن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی دیوانی وەقی سوننی سبەی هەینی دەكاتە 29ی شەعبان و دواهەمین رۆژی ئەم مانگە.

ئەگەر سبەی هەینی بەبەڵگەوە مانگ بینرا، دووسبەی شەممە دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرا رۆژی یەكشەممە دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.