واده‌ی لێخۆشبوونی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هاورده‌كردنی غازی ئیران له هه‌شتی مانگی ئازار واته 10 رۆژی تر كۆتایی دێت ،له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاشه‌وه هیچ به‌ڵێنێك به حكوومه‌تی عێراق نه‌دراوه كه لێخۆشبوونه‌كه درێژ بكاته‌وه .
ئه‌حمه‌د مو‌سا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق بۆ میدیا عێراقییه‌كان رایگه‌یاندووه ، له هه‌شتی مانگی ئازار لێخۆشبوونه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هاورده‌كردنی غازی ئێران كۆتایی دێت ،به‌مه‌ش عێراق ده‌كه‌وێته دۆخی قه‌یرانی كه‌می كاره‌باوه ،چونكه یه‌ك له‌سه‌ر سێی بڕی كاره‌بای نیشتیمانی پێویست له‌ده‌ست ده‌دات . تا ئیستا هیچ بژارده‌یه‌كیش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاورده نه‌كردنی غازی ئیران له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی لێوه نه‌كراوه .
ئه‌حمه‌د مو‌سا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، تا ئیستا به فه‌رمی لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی داوایان له وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق نه‌كردووه كه هاورده‌كردنی غازی ئێرانی رابگرین ،بۆیه تا ئیستا پڕۆسه‌كه به‌رده‌وامه و به‌هیواین پێشنیازی تازه دروست ببێت بۆ درێژكردنه‌وه‌ی لێخۆشبوونی تازه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ عێراق .
دوای ده‌ست به‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تی (زۆرترین فشار) بۆ سه‌ر ئێران چڕتركراوهتهوه ،یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری لێخۆشبوونی ئه‌مه‌ریكا بوو له هاورده‌كردنی غازی ئیران له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه كه هه‌شتی مانگی ئازار كۆتا واده‌یه ،ئه‌وه‌ش عێراقی خستووه‌ته به‌رده‌م قه‌یرانێكی قووڵه‌وه له‌ڕووی كه‌می بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای نیشتیمانی پێویست كه خواستی عێراق و شاره‌كانی عێراق پڕ بكاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.