دوای ئه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه 24-2-2025 له‌سه‌ر داوای ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا لوتكه‌ی (ئۆكراینا 2025) له كیێڤی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو ، لوتكه‌كه بۆ مه‌به‌ستی پشتیوانی زیاتر بوو بۆ ئۆكراینا بۆ وه‌ستانی جه‌نگ و هێنانه‌كایه‌ی ئاشتی له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینا و خستنه‌ڕووی زیان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی جه‌نگ .
له لوتكه‌كه‌دا 14 سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهان و به‌شێكیش له وڵاتانی ئه‌ورووپا ئاماده‌ی بوون، جه‌ختیان له پاراستنی خاكی ئۆكراینا كرده‌وه و پاڵپشتی خۆیان ده‌ربڕی كه پێویسته جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا به كه‌مترین زیان بۆ ئۆكراینا كۆتایی بێت .
لای خۆیه‌وه دوای كۆتایی هاتنی لوتكه‌كه زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیا جیهانییه‌كان رایگه‌یاند ، پێویسته فشار و لۆبییه‌كان زیاتر بێت به‌سه‌ر كرێملیندا ،چونكه پووتین به‌بێ ده‌ستكه‌وت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌ستانی جه‌نگ نادات ،ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ،پووتین دیكتاتۆره و باكی به وێرانكاری زیاتری خاكی ئۆكراین نییه .
جێی باسه لوتكه‌كه یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌و مانۆره سیاسییه بوو كه زێلینسكی ماوه‌ی مانگێكه كاری بۆ ده‌كات ، تا به‌كه‌مترین زیان له جه‌نگی له‌گه‌ڵ رووسیادا بێته ده‌ره‌وه ، بۆیه به‌دوای زیاتر كردنی پشتیوانییه‌كان بۆ ئۆكراین ده‌گه‌ڕێت .هێشتاش لوتكه‌ی دیداری نێوان تره‌مپ و پوتین له‌باره‌ی وه‌ستانی جه‌نگ نه‌چووه‌ته بواری كرده‌ییه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.