ڕۆژی چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.