Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 22:30

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕێنماییە کارگێڕییەکان بۆ مانگی ڕەمەزان بڵاودەکاتەوە

کوردستان TV
100%

له‌ چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كان بۆ مانگی ڕمه‌زانی پیرۆز وه‌كو هه‌موو ساڵێك ، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26-2-2025 چه‌ند ڕێنماییه‌كانی بۆ ڕێكخستنی بازاڕ و مزگه‌وته‌كان و شێوازی وتاردان و  ڕێكخستنی خشته‌ی بانگدانی مزگه‌واته‌كان خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قی ڕێنماییه‌كانه‌

 

ڕێنماییە كارگێڕییەكان

یەكەم:  پێویستە چێشتخانەو كافتریار و دوكان و بازاڕەكان ڕەچاوی حورمەتی ئەم مانگە پیرۆزە بگرن و هەستی ڕەۆژوەوان بپارێزن

دووەم:  لەم مانگە پیرۆزەدا هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك لە دام و دەزگا فەرمیەكان پێشكەش ناكرێت

سێیەم:  پێویستە گشت كەناڵەكانی ڕاگەیاندن تایبەتمەندی و پیرۆزی ئەم مانگە لەبەرچاو بگرن شتێك بڵاو نەكەنەوە، كە لەگەڵ گەورەیی و پیرۆزی ئەم مانگەنە گونجێت

چوارەم:  ڕێنمایی تایبەت بەمزگەوت و مامۆستایانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دەرچووە، پێویستە هاوكاری جێ بەجێكردن و پراكتیزەكردنی ناوەڕۆكی بدرێت

پێنجەم:  هەر مەراسیمێكی تایبەت بەم مانگە ئەنجام بدرێت لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و قەزا و ناحیەكان پێویست لەژێر چاودێری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی/ یان بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان/ بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئەوقاف بێت

شەشەم: داواكارین لایەنەكانی پەیوەندیدار لەپارێزگاو یەكە ئیداریە سەربەخۆكان سەرپەرشتی و بەدواداچوونی جێ بەجێكردنی ئەم ڕێنماییانە بكەن

حەوتەم:  سەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بەرپرسن لە هەر هەواڵێكی نادروست سەبارەت بەڕاگەیاندنی یەكەم ڕۆژو كۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز

هەشتەم:  لەكانی پێشكەشكردنی بابەتی ئایینی دەبێت كەسێكی پسپۆڕ لەبواری ئایینی و مامۆستایانی ئایینی كە بە فەرمی كار دەكەن میوانداری بكرێن

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.