Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 21:47

دوای نۆژەنکردنەوە، باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هه‌ولێر کرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی شوباتی 2025، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به‌ ئاماده‌بوونی مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هه‌ولێر و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندازیار و فەرمانبەران، لە ڕێورەسمێکدا دوای نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەكه‌، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هه‌ولێریان کردەوە.

دوای کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هه‌ولێر ، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێر جەختیان لەسەر جێبه‌جێكردنی فەرمان و ڕاسپاردەكانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕاییکردنی کاروبارەی هاووڵاتییان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و چاکتر بەڕێوەچوونی کاروباری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.