مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان کرد و هەردوولا جەختیان لە یەکریزی و کارکردنی ستراتیژی و سیاسی نێوان عێراق و ئەمریکا کردەوە .
هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر رێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەکە و رێگریکردن لە هاوکاری کردنیان لەلایەن ئێرانەوە.
جەختیشیان لەوە کردەوە کە عیراق پێویستی بە سەرچاوەی وزەی خۆی هەیە، بۆیە گرنگە دەست بەهەناردەکردنەوەی نەوتی )هەرێمی کوردستان(بکرێتەوە لە رێگەی بۆری تورکیا- عێراق.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەدا پێویستە عێراق رێز لە گرێبەستەکانی ئەمریکا بگڕێت لەگەڵ عیراق و پابەندبن بە مەرجەکانیان، بۆ ئەوەی وەبەرهێنەری زیاتر بکرێت لە نێوانیاندا.
هەروەها لە پەیوەندیەکەدا هەردوولا باسیان لە یەکرێزی هەردوو ولات کردەوە بۆ رێگریکردن لە دەستێوەردانی ئێران لە ناوچەکانی سوریا و دراوسێکانی بۆ ئەوەی سەقامگیری عیراق پارێزراوبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.