Erbil 2°C چوارشەممە 26 شوبات 19:45

کێ براوەی یاری لووتکەی چوونی ئەمشەو دەبێت؟

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی شوباتی 2025، لە یاری لووتکەی جامی شای ئیسپانیا و لە قۆناغی پێش کۆتای، یانەی بارسیلۆنا میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات لە  یاریگای مۆنجویکی کاتژمێر 11:30 بەکاتی کوردستان .

یانەی بارسیلۆنا ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، رووبەڕوو بونەوەی ئەو دوو یانەیە هەمیشە پڕ چێژ بووە و ئەمساڵیش هەردوو یانە لە باشترین ئاستی خۆیانن، قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین وەک قۆناغەکانی دیکە بە یەک یاری براوە دیاری ناکرێت، بەڵکو دەبێت بە ئەنجامی دوو یاری واتە هاتن و چوون یاریەکە یەکلای بکەنەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو بارسیلۆنا تەواو هێرشبەری یاری بکات و یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید هەوڵ بدات بە کەمترین زیان بڕواتە دەرەوە، لەبەر ئەوەی یاری گەرانەوە لە یاریگای خۆیەتی دەکرێت ئەنجامی یەکسان بوون بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەستکەوت بێت.

 

دیۆگۆ سیمیۆنی، راهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، هەمیشە یەکێک بووە لەو راهێنەرانەی ستایشی ئاست و ئەنجامەکانی بارسیلۆنای کردووە و لە زاری خۆیەوە بە باشترین یانەی ئیسپانی ناوی بردووە، سیمیۆنی، یەکێکە لەو راهێنەرانەی ساڵانە کێشەو گرفتی زۆری بۆ هەردوو یانە ئیسپانیەکە درووست کردووە، زۆرجار بۆتە هۆی لەدەستدانی خاڵی گرنگ لە بارسیلۆنا و ریال مەدرید.

ئەمساڵ لە کۆی دوو یاری لەگەڵ بارسیلۆنا لە خۆلی ئیسپانی، یاری یەکەمی بە ئەنجامی 3 بە 0 دۆڕاند و یاری دووەم 2 بە 1 براوە بووە ، هەردوو یانە لە مێژوو 243 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە ،بارسیلۆنا 110 جار براوە بووە ، ئاتلەتیکۆ مەدرید 77 جار براوە بووە و لە 56 یاری یەکسان بوون، بارسیلۆنا توانیویەتی 456 گۆڵ تۆمار بکات و لە بارامبەردا ئەتلەتیکۆ مەدرید 350 گۆڵی تۆمار کردووە.

 

بەهێزی یانەی بارسیلۆنا ئەمساڵ بۆ راهێنەری ئەڵمانی هانزی فلێک دەگەڕێتەوە، ئەمساڵ بارسیلۆنا جیاواز لە ساڵانی دیکە تەواو هێرشبەری یاری دەکات و لە هێڵی بەرگریش بە تەڵەی ئۆفساید یاری کردووە، توانیویەتی بەم تاکتیکە سەرکەوتنی زۆر گەورە تۆمار بکەن.

 فلێک هەمیشە بەڕاهێنەرێکی سەرکێش ناسراوە و ئەو فەلسەفەی بەرگریکردن لە رێگەی هێرش بەرەوە بەکار دێنێت، واتە زۆرترین هێرش دەبات بۆی کەمترین هێرش بچێتە سەری و بە پەستانی بەرز لە هێڵی ناوچەی رکابەر یاری دەکات.


یاریزانە پێکراوەکان کە ئەمشەو دادەبڕێن

بارسیلۆنا دادەبڕی لە تواناکانی، تێر شتیگن، مارک بێرناڵو کریستێنسن .

لەبەرامبەردا یانەی تەتلەتیکۆ تەنها لە تواناکانی کۆکی دادەبڕێت


پێکهاتەی پێشبینی کراوی یانەی بارسیلۆنا

چێزنی

کۆندی، کۆبارسی، مارتینێز، باڵدی

دی یۆنگ، پیدری

یاماڵ ئۆلمۆ، رافینیا

لیڤاندۆڤسکی


ئەتلێتیکۆ مەدرید

خوان مۆسۆ

یۆرێنتی، خێمینێز، لینگلێت، لینۆ

سیمیۆنی، دی پاوڵ، باریۆس، گالاگێر

گریزمان، ئالڤارێز

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.