Erbil 5°C چوارشەممە 26 شوبات 19:07

سبەی بەشێك لە مامۆستایانی گرێبەست دوو مووچە وەردەگرن

کوردستان TV
100%

بڕیاردرا سبەی چوارشەممە مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو مووچە بەیەكەوە وەربگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی وردبینی و ژمێریاری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و گەیشتنی لیستەکانیان بۆ گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی، سبەی چوارشەممە رێكەوتی 26/2/2025 مووچەی مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەكرێت.

راشیگەیاند: دابەشكردنی مووچەكان بەپێی رێكەوتی دەستبەکاربوونیان دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە هەردوو مووچەكە لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.