Erbil 2°C چوارشەممە 26 شوبات 20:14

دۆناڵد ترەمپ وادەی وەستانی جەنگی رووسیا و ئۆكڕاینا رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمەریكا وادەی وەستانی جەنگی ماڵوێرانی نێوان رووسیا و ئۆكڕاینای راگەیاند كە لەم چەند هەفتەی داهاتوودا دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە گوتارێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: فۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكڕاینا لەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو سەردانی ئەمەریكا دەكات و لە كۆشكی سپی چاوم پێی دەكەوێت.

گوتیشی: دوای ئەویش چاوم بە فلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا دەكەوێت و لەگەڵیدا كۆدەبمەوە.

جەختیشی كردەوە كە لەم چەند هەفتەی داهاتوو جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكڕاینا كۆتایی دێت.

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا كە نیازی هەیە لە كاتێكی گونجاودا سەردانی مۆسكۆ بكات.

سەرۆكی ئەمەریكا هەروەها ئاشكرای كرد كە لە رێككەوتن لەگەڵ ئۆكڕاینا نزیك بوونەتەوە، رێككەوتنەكەش ئەوەیە كە كانزا دەگمەن و گرانبەهاكانیان لێ وەردەگرین.

گوتیشی، لەبەرامبەر ئەو پارانەی لە ماوەی رابردوودا ئەمەریكا داویەتی بە ئۆكڕاینا هیچ شتێك وەرناگرین، ئەمەش هەڵەیەك بوو كە ئیدارەی جۆ بایدن ئەنجامی دابوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.