بەهۆی زۆری بەفربارینەوە هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتییان ئەگەر بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت رێگاكانی حاجی ئۆمەران، سیدەكان، مێرگەسۆر و وەرتێ بەكارنەهێنن.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی كردەوە "بەهۆی بارینی بەفر و دروستبوونی بەستەڵەک، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران دەکەینەوە کەوا ڕێگاکانی ناوچەکانی حاجی ئۆمەران، سیدەکان، مێرگەسۆر، وەرتێ بەكار نەهێنن".
بڵاویشی كردەوە "رێگای ئەم شوێنانە سەخت و مەترسیداردان و داواکارین خۆتان بپارێزن لە هاتووچۆکردن بۆ ئەم ناوچانە تەنها بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت".
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەروەها داواشی لە شوفێران كرد بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.