Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 01:35

شاندی هه‌رێم: ڕێککەوتن کرا له‌سه‌ر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم

کوردستان TV
100%

شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ره‌كانی جیهان به‌ رێگای كۆمپانیای "سۆمۆ"

 
ئه‌مرۆ یەکشەممە 23ی شوباتی 2025. دوای گفتوگۆ و هەماهەنگی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتن کرا له‌سه‌ر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەپێی ئه‌وبڕه‌ی بەردەست.
 
بۆ ئەم مەبەستە  تیمێکی تەکنیکیی هاوبەش بە مەبەستی پشکنینی بۆڕییەکانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لەنێوان هەردوولادا پێک هێنراوە.
 
لەم ڕووەوە پابەندبوونی خۆمان بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی دووپات دەکەینەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.