Erbil 2°C یەکشەممە 23 شوبات 09:25

نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو به‌ختيار ئاوڕه‌حمان ئاغاى نۆڕک ده‌كات

کوردستان TV
100%

 

بۆ كۆچى دواييى كه‌سايه‌تيى ديار و تێكۆشه‌رى نيشتمانپه‌روه‌ر خوالێخۆشبوو به‌ختيار ئاوڕەحمان ئاغاى نۆڕك، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى  ده‌روێش ئاوڕه‌حمان ئاغا و ته‌واوى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
 
خوالێخۆشبوو له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ دڵسۆز و نيشتمانپه‌روه‌ره‌كه‌ى، خزمه‌تێكى زۆريان به‌ گه‌ل و نيشتمان كردووه‌ كه‌ مايه‌ى ڕێز و پێزانينن. له‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت.
 
 
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/2/22
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.