بڕیار وایه ئه‌مرۆ شه‌ممه 22ی شوباتی 2025 یه‌كه‌مین دیداری هه‌ژار موكریانی له هه‌ولێری پایته‌خت له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه بچێت و یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت .
وه‌كو له ئه‌جێندای كارنامه‌ی دیداره‌كه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو، بڕیار وایه دیدارەكە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ده‌ست پێ بكات و كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه كۆتایی دێ .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، هه‌ر له‌م دیداره‌دا گوتاری خێزانی مامۆستا هەژار موكریانی دەخوێنرێتەوە و دیدارەكه له سێ پانێڵ پێك دێت ، بە ناونیشانەكانی زمانی یەكگرتوو، زمان و فەرهەنگ و هەروەها بە دیجیتاڵكردنی زمان و ژیری دەستكرد، لەلایەن پسپۆڕان و چەند ئەكادیمیستێك پێشكەش دەكرێت و دواتر گفتوگۆی زانستی و واقیعی له‌سه‌ر ته‌وه‌ر و بابه‌ته‌كان ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.