Erbil 1°C شەممە 22 شوبات 23:32

ماکرۆن بۆ تڕەمپ: بەرامبەر پۆتین لاواز مەبە

کوردستان TV
100%

ئیمانوێل ماکرۆن، هۆشداری دەداتە تڕەمپ لاواز نەبێت بەرامبەر بە پۆتین و ئۆکراینای رادەست نەکات.

سەرۆکی فەرەنسا ماکرۆن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس گووتی، دوای تێپەرینی سێ ساڵ بەسەر داگیرکاری رووسیا بۆسەر ئۆکراینا ئێمە هێشتان پشتکیری لە ئۆکراینا دەکەین بۆ پاراستنی ئەوروپا و فەرەنسا.

گووتیشی، کاتێک لە کۆشکی سپی تڕەمپ دەبینم هۆشداری دەدەمێ کە هیچ خاڵێکی لاواز نیشانی پۆتین نەدات،ئەمە دوای ئەوە دێت ئەمریکا و رووسیا بەێ ئامادەبوونی ئەوروپا کۆبونەوە و هەندێک بڕیاریاندا.

بریار وایە رۆژی دووشەمە لە کۆشکی سپی ماکرۆن، میوانداری سەرۆکی ئەمریکا بکات.

ماکرۆن جەختی لەوە کردەوە کە نابێ ترەمپ لاوازبێت، چونکە ئەو بەڕاستی بەهێزە، ئەو باش دەزانێت کە ئەمە لە سوودی ئەو نابێت، ئەگەر بەرامبەر ئەو لاواز بێت، چۆن رووبەرووی چین دەبێتەوە، ئەو دەزانێت ئەمە هەڵەیەکی ستراتیژیە زیان بە هەمووان دەگەیەنێت، دەبێت بیری بێنمەوە لە بەرژەوەندی ئەودایە لەگەڵ ئەوروپا بمێنێتەوە.

گووتیشی، پێم وایە لە ئێستادا کە ئۆکراینا لە شەڕدایە و هەموو ڕۆژێک بەرگری دەکات و کوڕەکانی لەدەست دەدات بۆ بەرگری کردن لە خاکەکەی، هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بڵێت: ئۆکراینا مافی چوونە ناو یەکێتی ئەوروپای نییە، ئۆکراینا مافی بەشداری کردن لە ناتۆی نییە، پێموایە دەبێ بەو جۆرە گفتوگۆ بکەین ئەگەر بمانەوێ ئاشتی بەرپا بکەین.

ماکرۆن هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر بێت و ئۆکراینا دەستی بەسەردا بگیرێت لەلایەن رووسیاوە، ئیدی هیچ کەس ناتوانێت بەرامبەر بە رووسیا بوەستێتەوە و هەموو ئەوروپا دەکەوێتە مەترسیەوە، پێم وایە لە ئێستادا رووسیا گەورەترین مەترسییە بۆسەر جیهان ،بۆیە هیوادارم تڕەمپ لێم تێبگات و بچێتە قۆناغێکی نوێی سیاسی و پاڵپشتی بۆ ئەوروپا و ئۆکراینا دوپاتبکاتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.