Erbil 1°C شەممە 22 شوبات 23:48

مەحما خەلیل بۆ دادگای فیدراڵی نابێت لێبوردنی گشتی تیرۆرستانی داعش بگرێتەوە

کوردستان TV
100%

مەحما خەلیل  پەرلەمانتاری عێراق، داوا دەکات زیاتر گرنگی بە مافی پێکهاتەکان لە کایەکانی دەسەڵات بدرێت، داواکاریشە تیرۆرستانی داعش لێبووردنی گشتی نەیان گرێتەوە.

ئەمرۆ هەینی 21ی شوباتی 2025، محەما خەلیل، پەرلەمانتاری عێراق لەگەڵ دادوەر جاسم عومێری، سەرۆکی دادگای فیدراڵی عیراق کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی مەحما خەلیل، لە کۆبووونەوەی لەگەل جاسم عومێری، جەختی لەوە کردۆتەوە، تیرۆرستانی داعش بەهیچ شێوەیەک لێبووردنی گشتی نەیان گرێتەوە.

هەروەها پشت بەستن بە دەستووری عێراق، داوای پێدانی مافی بە پێکهاتەکان بەتایبەت ئێزدی لە کایەنی دەسەڵات دەکات.

سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق، هاوسۆزی و پشتیوانی خۆی بۆ پێکهاتەکان بەتایبەت ئێزییەکان دووپاتکردەوە و پێی گوتووە، دەرگاکانی دادگای فیدراڵی بە روویاندا کراوەن لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.