Erbil 1°C شەممە 22 شوبات 23:23

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران: به‌هۆی به‌فر بارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان رێگایه‌كان ئه‌سته‌مه‌

کوردستان TV
100%

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سۆران داوا لە هاووڵاتییان و شوفێران دەکات، رێگاکانی قەزاکانی مێرگەسۆر و چۆمان و سیدەکان ئەستەم و زەحمەتە بەهۆکاری بارینی بەفرێکی زۆر، تکایە پابەندی رێنماییەکان بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک و ئۆتۆمبێلەکانیان نەبەنە ئەو شوێنانەی ڕێگاکان بەهۆی بەفرەوە گیراوە یان ئەگەری هەیە لە شەودا بەهۆی ساردی کەش و هەوا ڕێگاکان بیبەستێ.

ئه‌مرۆ هەینی 21ـی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند: لەم چەند ڕۆژانەی دوایدا لە ناوچە شاخاوییەکانی هه‌رێم بەفر باریوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ئۆتۆمبێلەکانیان نەبەنە ئەو شوێنانەی ڕێگاکان بەهۆی بەفرەوە گیراوە یان ئەگەری هەیە لە شەودا بەهۆی ساردی کەش و هەوا ڕێگاکان بیبەستێت لەپێناو ئەوەی بەهۆی گیرانی ڕێگاکانەوە ئۆتۆمبێلەکانیان گیر نەخوات یاخوود دووچاری خلیسکان و ڕووداوی هاتووچۆ نەبنەوە.

هاتوچۆی سۆران داوا لە هاووڵاتییان و شوفێران دەکات، ڕێنمانی لە مەفرەزەکانی هاتووچۆ وەربگرن گوێڕایەڵیان بکەن کە لەسەرەتای هەموو  ڕێگاکانی ئەو ناوچانەی بەفریان لێباریووە لەئەرکدان.

داواشی لەشوفێران کردووە،  پابەندی ڕێنمایی لێخوڕین بن لەکاتی بەفر بارین بۆ ئەوەی دووربن لە ڕووداوی هاتووچۆ.

لە کاتی بارینی بەفر پێویستە زنجیر بۆ تایەکانی ئۆتۆمبیل ببەستیت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، بە مەبەستی سەلامەتی

راگەیاندنی هاتووچۆی سۆران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.