Erbil 1°C شەممە 22 شوبات 23:47

ئازاد سرێشمەیی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

کوردستان TV
100%

ئازاد سرێشمەیی، نووسەرو ڕۆژنامەنووس و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق ، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

 

ئازاد سرێشمەیی نیشتەجێی قەزای خەلیفانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بوو، کارگێڕی لقی 10ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه‌  و هه‌روه‌ها  ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بووه‌.
 
ماوه‌ی چه‌ند سالێكیش ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی رۆشنبیریی سۆران بوو.
 
 ئازاد سرێشمەیی، تێکۆشەر و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق و نووسەر،ئه‌مرۆ هه‌ینی 21ی شوباتی 2025 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوای كرد.
 
پاشنیوەڕۆی ئه‌مرۆلە شارەدێی سرێشمەی سەر بەقەزای خەلیفان بەخاک دەسپێردرێت.
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.