Erbil 1°C شەممە 22 شوبات 23:31

كەشناسی: ئەمشەو بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی دەكات ئەمشەو تا بەرەبەیان بارانبارین لە سەنتەری شارەكان و بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام بێت.

كەشناسی رایگەیاند: پێشبینى دەکرێ ئەمشەو بارانى پچڕ پچڕى ناو بەناو تا نیوەشەو بەردەوامى هەبێت لە سەنتەرى شارى هەولێر و دهۆک، پاشان لە درەنگانى شەو لە سەنتەرى پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە و کەرکووک و ناوچەکانى گەرمیان بارانى مامناوەند دەبارێت.

راشیگەیاند: هەروەها پێشبینی دەكرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بارینى بەفر بەردەوام بێت.

كەشناسی هەروەها رێژەی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:

هەولێر/ 3.4 ملم

شەمامک / 2.4 ملم

خەبات / 5.2 ملم

پیرمام/ 9.0 ملم

سۆران/ 7.8 ملم

بارزان/ 21.2 ملم

حاجى ئۆمەران/ 2.6 ملم

سلێمانى/ دڵۆپ دڵۆپ باریوە

هەڵشۆ/ 0.2 ملم

دهۆک/ 25.7 ملم

زاخۆ / 21.8 ملم

بامەڕنێ/ 17.0 ملم

ئامێدى/ 10.2 ملم

ئاکرێ/ 15.8 ملم

مانگیش/ 21.6 ملم

کەرکووک/ دڵۆپ دڵۆپ باریوە

خانەقین/ دڵۆپ دڵۆپ باریوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.