Erbil 1°C شەممە 22 شوبات 23:20

کۆمپانیای دەلتا ئیرلاین :قه‌ره‌بووی سه‌رنشینانی فرۆكه‌ تێكشاوه‌كه‌مان له‌ كه‌نه‌دا ده‌كه‌ینه‌وه‌

کوردستان TV
100%

رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ 18-2-2025 دوای ئه‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌وكی سه‌ر به‌ كۆمپانیای ده‌لتا ئیرلاین له‌ كاتی نیشتنه‌وه‌ی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی تۆرینتۆ له‌ كه‌نه‌دا كۆنترۆڵی خۆی له‌ ده‌ست داو تێكشكا و زیانی ته‌ندروستی و ماددی به‌ سه‌رنشینان كه‌وت ،كۆمپانیای ده‌لتا بڕیاری دا قه‌ره‌بووی سه‌رنشینان بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ فرۆكه‌كه‌دا بوونه‌ .

كۆمپانیای ده‌لتا ئیرلاین ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو ، تێكشكانی فرۆكه‌كه‌ به‌هۆی نا له‌باری دۆخی كه‌شوهه‌وا بووه‌ ، لە کۆی 80 سەرنشین 18 سەرنشینیان بریندار بوون، بۆیه‌ کۆمپانیای دەلتا ئەمڕۆ به‌ فه‌رمی داوای لیبووردنی له‌ سه‌رنشینان كردووه‌ و  بڕیاریدا قەرەبووی ماددی سەرنشینەکانی ئەو فڕۆکەیە بکاتەوە .

کۆمپانیای دەلتا ئیرلاین ڕاشیگەیاندووه‌، وێڕای هیوای ته‌ندروست باشی بۆیان وەک داوای لێبوردنێک لە سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیەمان، قەرەبووی ماددیان دەکەینەوە بە بڕی 30 هەزار دۆلار بۆ هەر سەرنشینێک .

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.