Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 15:27

كەشناسی: لە سەنتەری شارەكان بەفر دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی دەكات لە شەپۆڵێ ئەمجارەدا كە لە سبەی چوارشەممە دەست پێ دەكات، بەفر لە سەنتەری شارۆ و شارۆچەكانی هەرێمی كوردستان ببارێت.

كەشناسی رایگەیاند: پێشبینی هاتنى شەپۆڵى باران و بەفر دەکرێت و بەو هۆیەوە ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆڵێکى بارانبارین و بەفربارین و نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما.

راشیگەیاند: کاریگەرى ئەم کەشە زستانییە بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک لە درەنگانى شەوى چوارشەممە تا ڕۆژى یەکشەممەی داهاتوو بەردەوامى دەبێت، بەڵام زۆرترین کاتى دابارین لە ڕۆژى پێنجشەممە دەبێت.

كەشناسی هەروەها رایگەیاند: لەگەڵ دەستپێکردنى بارانبارین، لە ناوچە سنوورییەکان بەفربارینیش دەست پێ دەکات، پاشان لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەواییەکى ساردتر، بەفربارینەكە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەر و قەزاى ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى ڕاپەڕین و زاخۆ دەبارێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە لەگەڵ نزمبوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما، بەفربارین تا ئاستى 6 مەتر بە تێکەڵى لەگەڵ باران دەبارێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.