Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 17:08

ڤیدیۆ.. فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر دەكەوێتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەكانی سەلامەت دەبن

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری ئەمەریكی كە 80 سەرنشینی هەڵگرتبوو كەوتە خوارەوە، بەڵام پەرجوو (موعجیزە) رووی دا و سەرجەم سەرنشین و دەستەی فڕۆكەوانییەكەی بە سەلامەتی دەرچوون.

فڕۆكەكە تایبەت بوو بە كۆمپانیای دەڵتای ئەمەریكی كە 80 سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە كاتی هەوڵی نیشتنەوەی لە فڕۆكەخانەی تۆرێنتۆ لە كەنەدا كەوتە خوارەوە و ئاگری گرت.

فڕۆكەكە جگە لە كەوتنەخوارەوە بەخێراییەكی زۆر و گڕگرتنی، هەروەها سەروژێریش بووەوە، هەرچەندە 15 لە سەرنشینەكان بریندار بوون، بەڵام هیچ كەس لە ئەنجامی رووداوەكە گیانی لەدەست نەدا.

بەشێك لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی رزگاربوونی تەواوی سەرنشینەكانی فڕۆكەكە بە پەرجوو هەژمار دەكەن، هەندێكی دیكە باس لە پێشكەوتوویی سیستەمی پاراستن و سەلامەتی فڕۆكەكە دەكەن.  

ڤیدیۆ.. دیمەنی ساتی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە:-

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.