Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 12:08

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ئیلیسا سلوتكین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

 

هه‌ر لە میونشن، ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سیناتۆر  ئیلیسا سلۆتکین، ئەندامی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمه‌ریکا کۆبووەوە.



لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، چۆنيه‌تيى بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری ئاسایش و بەرگریدا، پێشهاتەکانی شەڕی دژى تیرۆر و هەوڵەکانی هاوپەیمانيه‌تیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی داعش، باس كران.



نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانيه‌تیی نێودەوڵەتیدا، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر پێویستیی بەردەوامیی ئەم پشتگیرییە کردەوە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

لاى خۆیەوە، سیناتۆر ئیلیسا سلۆتکین به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەش کرد بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە.

پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و سووریا، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.