Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 18:43

سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی بولگاریا كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 له‌ دووه‌م ڕۆژی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ گه‌ل رومین رادیف سه‌رۆكی بولگاریا كۆبووه‌وه‌. 

 

هه‌ر لە چوارچێوه‌ى كارنامه‌كه‌يدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ڕۆمێن ڕادێڤ، سەرۆککۆماری بولگاریا کۆبووەوە.



لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ بولگاریا، بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بواری ئابووریدا، پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکه‌يان تاوتوێ كرد.



 نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر خواستی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بولگاریا کردەوە، هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی بولگاریای کرد لە چوارچێوەی هاوپەیمانيه‌تیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کردنەوەی دەروازەی نوێ بۆ هاوکاری لە بوارە هاوبەشەکاندا.



لاى خۆیەوە،  ڕۆمێن ڕادێڤ ئامادەیيی بولگاریای بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هاوکاری لە بوارى ئەمنی و ئابووریدا کرد و ڕۆڵی هەرێمی کوردستانى لە پاراستنی سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەدا، به‌ کاریگەر لە قەڵەم دا.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.