ئیمانوێڵ ماكڕۆن ،سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به فه‌رمی له‌باره‌ی كڕینی غه‌ززه وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپی دایه‌وه و رایگه‌یاند ، ئه‌م پڕۆژه‌یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه .
ماكرۆن ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، پلانەکانی ترەمپ سەبارەت بە غەززە و گرین‌لاند کە دەیەوێت بیانکاتە بەشێک لە سنووری قه‌ڵه‌مڕۆیی ئەمه‌ریکا، نموونەی نا ئامادەیی ستراتیژین كه ترەمپ له سیاسه‌تی نوێیدا په‌یڕه‌وی ده‌كات .
ماكڕۆن ، ڕاشکاوانە ڕەخنەی لەم بیرۆکانەی ترەمپ گرتووه و بە "زۆر مەترسیدار" ناوی بردن و رایگه‌یاندووه ، بە بڕوای من چارەسەر، نابێت موڵکی بێت، بەڵکو دەبێت سیاسی بێت . هه‌موو لا ده‌زانین كه كێشه‌ی فه‌له‌ستین كێشه‌ی سنووره ،كێشه‌ی خاكه نه‌ك بابه‌تی بازرگانی .
له ماوه‌ی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشنیازی کرد دانیشتوانی غەززە کە ژمارەیان دوو ملیۆن و 200 هەزار کەس دەبێت، بۆ وڵاتانی دراوسێ، وەک میسر و ئوردن، بگوازرێنەوە و ڕێگەش نەدرێت جارێکی دیکە بگەڕێنەوە ، له به‌رامبه‌ردا غه‌ززه به ته‌واوی بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا ،ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیهانی له‌لایه‌ن وڵاتان و سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب لێكهوتهوه و ره‌تیانكرده‌وه كه ئه‌م پێشنیاره‌ی تره‌مپ قه‌بوڵ بكه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.