Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 17:12

پاپای ڤاتیكان به‌هۆی نەخۆشیی هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە ره‌وانه‌ی نەخۆشخانە دەكرێت  

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆر هه‌ینی 14-2-2025 پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێت و ده‌خرێته‌ ژێر چاودێری پزیشكان .

حكوومه‌تی ڤاتیكان له‌ راگه‌یاندراوێكی فه‌رمیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ،پاپا فڕانسیس بۆ پشکنینی پزیشكی و وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشیی هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسەی لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە .

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ڤاتیكان ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، پاپا فرانسیس لە کاتی لاویدا به‌هۆی تووش بوونی به‌ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی بەشێک لە سییەکانی لێکراوەتەوە ، بۆیه‌ زۆربه‌ی سالان له‌ وه‌رزی زستاندا كێشه‌ی هه‌وكردنی سییه‌كانی ده‌بێت  و ئه‌مساڵیش كێشه‌ی بۆ دروست بووه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌دانیدا .

شیاوی گوتنه‌ ،  پاپا فرانسیس ئێستا له‌ تەمەنی 88 ساڵی دا ژیان ده‌كات و لەسەر کورسیی تایبه‌ت دادەنیشێت. بەم دوواییانەش بە هۆی بەربوونەوەی دەست و چەناکەی بریندار بووه‌ .

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.