ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی لەگەڵ سوهەیل ئەلمەزروعی وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لەنێوان هەردوولا لە بواری وزە و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی حکوومەت لە بواری وزە و باشترکردنی کەرتی کارەبا و خزمەتگوزارییە گشتییەکان و هەوڵەکانی حکوومەت بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی لە هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ساڵی 2026 خستەڕوو.
وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە سوودوەرگرتن لە شارەزایی ئیماڕات لە بواری وزە و وزەی نوێبووەوە و کارەبادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.