له تازه‌ترین هه‌ڵوێستیدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند ،ناتوانن چوار ملیار دۆلاری ماوه كه ئیداره‌ی پێشووی جۆبایدن بڕیاری له‌سه‌ر داوه له چوارچێوه‌ی هاوكارییه دارایی و سه‌ربازییه‌كان بۆ ئۆكراینا بنێرین .
دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی له وه‌ڵامی رۆژنامه‌ڤاناندا كه پرسیاریان لێ كرد ئه‌و چوار ملیار دۆلاره‌ی كه ئیداره‌ی پێشتری جۆبایدن بڕیاری له‌سه‌ر دابوو كه له چوارچێوه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بدرێت به ئۆكراینا ئایا خه‌رجی ده‌كات ،؟ تره‌مپ له وه‌ڵامدا رایگه‌یاند ، له ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌وه ده‌بینن جارێ بڕیار ناده‌ن.
پێش چەند ڕۆژێک به‌ر له دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وه‌كو سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا، پێنتاگۆن ڕایگەیاند، ئیدارەی جۆو بایدن هەموو ئەو پارەیەی بۆ ئۆکراینا تەرخانکرا بوو خەرج نەکردووە و چوار ملیار دۆلار ماوه كه لە دەسه‌لاتی یاسایی دۆناڵد ترەمپ و ئیداره‌كه‌ی دایه خه‌رجی بكات.
پێشتریش وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند بوو، کۆی قەبارەی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکراینا لە ماوەی خولی سه‌رۆكایه‌تی جۆو بایدن لە 24ـی شوباتی 2022ەوە، 66 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە .
رووسیا چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی دووپاتكردووه‌ته‌وه كه به‌رده‌وامی هاوكارییه سه‌ربازی و داراییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپا گرژییه‌كان زیاتر ده‌كات و ڕێگر ده‌بێت له وه‌ستانی جه‌نگ .
هه‌روه‌ها سوپای رووسیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه رووسیا به مافی خۆی ده‌زانێت كه هه‌موو ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییانه بكاته ئامانج كه ره‌وانه‌ی ئۆكراینا ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.