Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 17:12

ئەمەریكا.. سێ دادوەر رەتی دەكەنەوە بڕیارێكی دۆناڵد ترەمپ جێبەجێ بكەن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە سێیەمین دادوەر رەتی كردەوە بڕیارێكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا جێبەجێ بكات سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پێدانی رەگەزنامە بەو كەسانەی كە لە ئەمەریكا لەدایكبوون.

چەند رۆژێك پێش ئێستا دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دا مافی هاووڵاتیبوون و پێدانی رەگەزنامەی ئەمەریكی لە هەموو ئەو بیانییانە بستێنێتەوە كە لە ئەمەریكا لەدایكبوون، هەر بەوەشەوە نەوەستا بڕیاری دا راستەوخۆ لە ئەمەریكا دەریان بكات.

جۆزێف لابلانتی دادوەری دادگای ویلایەتی نیو هامبشایەر ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانی كرد كار بەم بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ نەكات، بەهەمانشێوە هەفتەی رابردوو دادوەرانی هەریەك لە ویلایەتەكانی سیاتل و ماریلاند رەتیان كردبووەوە كار بەم بڕیارە بكەن.

هەر لەبارەی ئەم بڕیارەی ترەمپ، یەكێتی ئازادییە مەدەنییەكانی ئەمەریكا بڕیارەكەی بە پێچەوانەی دەستوور و یاسا بەركارەكانی ئەمەریكا هەژمار كرد.

بەپێی دەستوور و یاسای باری كەسیی ئەمەریكا هەر كەسێك لە ئەمەریكا لەدایك بێت، مافی پێدانی هاووڵاتینامە و رەگەزنامەی ئەمەریكی دەبێت تەنانەت ئەگەر باوك و دایكی بیانی بن و رەگەزنامەی ئەمەریكیشیان نەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.