Erbil 14°C سێشەممە 11 شوبات 16:31

لەم هەفتەیەدا بەفر و بارانبارین دەست پێ دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

شەپۆڵێكی دیكە بەڕێوەیە و پێشبینی دەكرێت لەم هەفتەیەدا بەفر و بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێ بكاتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەلۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت "لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەدیاریکراوی لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی داهاتووەوە شەپۆلێکی دیكەی زۆر باشی بەفر و بارانبارین تەواوی ناوچەكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".

راشیگەیاند "لە ناوچە شاخاوییەکان بەفربارین بەچڕی دەست پێ دەکاتەوە، هەروەها لە ناوچە نزمە دەشتاییەکانیش ئەگەری بارانبارینی مامناوەند هەیە".

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە لە سبەینێ سێشەممەوە کەشێکی ناسەقامگیر ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات و كەشوهەوا لە بەشێك لە ناوچەكان دەگۆڕێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.