سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، لەنێو خاكی وڵاتانی دراوسێدا شوێنێكی هەمیشەیی باش بۆ هاووڵاتییانی غەززە دابین دەكەن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە نەگەڕێنەوە غەززە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ دووشەممە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (فۆكس نیوز)ی ئەمەریكی گوتی: پلانمان هەیە شوێنێكی هەمیشەیی باش بۆ هاووڵاتییانی غەززە لە وڵاتە دراوسێكانیان دابین بكەین، ئەو شوێنانە زۆر باشتر دەبێت لە شوێنەكانی پێشووتریان.
گوتیشی: بە دابینكردنی ئەم شوێنە گونجاوە، هاووڵاتییانی فەڵەستین بۆیان نییە جارێكی دیكە بگەڕێنەوە غەززە، چونكە شوێنە نوێیەكەیان هەمیشەیی دەبێت.
هەروەها گوتی: پابەند دەبین بە جێبەجێكردنی ئەم پلانە، واتە غەززە دەكڕینەوە و هاووڵاتییەكانیشی بۆ وڵاتانی دیكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرین.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەشی دا: لە داهاتوویەكی نزیكدا غەززە دەكەینە شوێنێكی گەشەپێدانی پێشكەوتوو.
سەرۆكی ئەمەریكا راشیگەیاند كە رێگە بە بەشێك لە ئاوارە فەڵەستینییەكان دەدەن بێنە نێو ئەمەریكا و لەو وڵاتە نیشتەجێبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.