ئه‌مڕۆ دووشه‌مه به‌رواری 10-2-2025 ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌رچووانی كۆلیژی پزیشكی و به‌شه پزیشكییه‌كان له‌و پارێزگایه گرد بوونه‌وه و به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین داوای دامه‌زراندنی هه‌میشه‌ییان كرد له حكوومه‌تی عێراقی .
به پێی میدیا عێراقییه‌كان، پزیشكانی دانه‌مه‌زراو له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگای نه‌جه‌ف گردبوونه‌وه‌و به به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشمی ناڕه‌زایی داوای دامه‌زراندنیان كرد و داوایان كرد له په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2025 شوێنیان بۆ بكرێته‌وه و دابمه‌زرێن وه‌كو كارمه‌ندی هه‌میشه‌یی، وه‌كو له دروشمه‌كانیان دیاره داواكارییه‌كانیش زیاتر بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق به‌رزكراوه‌ته‌وه.
ئەمە لەکاتێکدایە، هه‌ر ئەمڕۆ دووشه‌ممه لە بەغدا خۆپیشاندانی خانەنشینانی سەربازی بەڕێوە چوو، ئەو خانەنشینانە داوایان كرد مووچەکانیان زیاد بکرێت، چونکە بەشی پێداویستییەکانی ژیانیان ناکات، هەروەها حکوومەتی عێراقییان بە ستەمکردن له ته‌مه‌نی خزمه‌تییان تۆمەتبار كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.