Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 14:43

لە یۆنان بەهۆی مەترسی بوومەلەرزە هەفتەیەك قوتابخانەكان داخران

کوردستان TV
100%

بەهۆی ژمارەیەك بوومەلەرزە كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە چەند ناوچەیەكی وڵاتی یۆنان روویان دا، بۆ ماوەی هەفتەیەك قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن لەو وڵاتە داخران.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە چوار بوومەلەرزەی یەك لەدوای یەك لە چەند ناوچەیەكی وڵاتی یۆنان روویان دا كە هێزی سەرجەم بوومەلەرزەكان لە سەرووی 4 پلەی رێختەرەوە بوو.

بەهۆی ئەم بوومەلەرزانە دەسەڵاتدارانی یۆنان بڕیاریان دا لە هەریەك لە ناوچەكانی دوورگەی سانتۆرینی و ئەنافی و ئیووس و ئەموورگەوس بەلایەنی كەم تا رۆژی 14ی ئەم مانگە قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن دابخەن.

بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆ دوای ژمارەیەك بوومەلەرزەی دیكە دێت كە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لەم ناوچانە روویانداوە، زاناكان هەروەها پێشبینی دەكەن بوومەلەرزەی دیكەش لە داهاتوویەكی نزیكدا روو بدەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.