له چاوپێكه‌وتنێكی تاییبه‌تدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست رایگه‌یاندووه ، پرسی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران به‌وه گرێ دراوه كه واشنتن و تاران بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كان و چه‌ند پرسێكی تر، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوویدا ئه‌وا تاران له هێرشی ئیسرائیل پارێزراو ده‌بێت.
له دیداره‌كه‌دا دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، جارێ نامه‌وێ له‌باره‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌م، حه‌زیش ناكه‌م ئێستا ئه‌وه ئاشكرا بكه‌م كه ده‌مه‌وێ چ په‌یامێك به ئێران بگه‌یه‌نم كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان و ته‌واوی ناوچه‌كه بێت .
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی رابردوو ره‌تی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هێرشی هاوبه‌ش بكه‌نه سه‌ر ئێران و پێی باش بوو له جیاتی ئه‌وه، له رێی دانوستان و شه‌ڕی دیپلۆماسییه‌وه كۆتایی به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بهێنرێت.
ئه‌و قسانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردوو عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند بوو، "دانوستان له‌گه‌ڵ تره‌مپ نه ژیرانه‌یه و نه هه‌نگاوێكی زیره‌كانه‌یه و نه شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یه.'' هه‌ر دوای ئه‌و قسانه به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌ویان ستایش كرد
دۆناڵد تره‌مپ دوای ده‌ست به‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ،داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سیاسه‌تی زۆرترین گوشاری دژ به ئێرانی كرد ، ئه‌وه‌شی خسته روو، حه‌زی له گرتنه‌به‌ری رێكاری تووندوتیژئامێز نییه ، به مه‌رجێك ئێران بخوازێت دانوستان بكات و كۆتایی به هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی ئه‌تۆمی بهێنێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.