Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 09:47

له‌ ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی، عێراق له‌ به‌رزی رێژه‌ی كوشتن له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌

کوردستان TV
100%

عێراق لە به‌رزی دیارده‌ی کوشتن لە سەرانسەری جیهاندا ریزبه‌ندییه‌كی بەرزی گرتووه‌ ، چونکە لە چارەکی یەکەمی سه‌ده‌ی 21دا بەرزترین ئاستی هەیە لە نێو ئەو وڵاتانەدا، کە ئەمه‌ریکای باشوور و ئەفریقا پلەی یەکەمیان بەدەستەوە گرتووە، لە کاتێکدا عێراق لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا لە پلەی یەکەمدا هاتووە.

پێڕستی ڕیزبەندیی وڵاتان بەپێی ڕێژەی کوشتن بۆ هەر 100 هەزار دانیشتووان دەریخستووه‌، عێراق لە کۆی 196 وڵاتی جیهان لە پلەی 40 دایە و لە جیهانی عەرەبیدا لە لیستی زۆرترین ڕێژه‌ی كوشتندا له‌ پلەی یەکەمدا هاتووە

ڕێژەی کوشتن لە عێراق 10 کەس بووە لە هەر 100,000 دانیشتوواندا، لە کاتێکدا ئەلسالڤادۆر لە ئەمه‌ریکای ناوەڕاست بە ڕێژەی 52 حاڵەتی کوشتن لە هەر 100,000 دانیشتوویەکدا لە پلەی یەکەمدا بووه‌.

لە جیهانی عەرەبیدا وڵاتی عێراق لە پلەی یەکەمدایە و یەمەن لە جیهانی عەرەبی دووەم و 55 یەمی جیهانە بە ڕێژەی کوشتنی 6.7 کەس لە هەر 100,000 کەسدا

سان مارینۆ لە ئەورووپا پاكترین و ئارامترین ژینگه‌یه‌ له‌ڕووی كوشتنه‌وه‌ لسه‌ر ئاستی جیهاندا و  لە پلەی 196 دایە و ڕێژەی کوشتن 0.00 لە 100,000 دانیشتوواندا

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.