Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 11:02

تره‌مپ "دایكی بۆمبه‌كان" ده‌داته‌ ئیسرائیل

کوردستان TV
100%

رۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ کە ستیڤن ویتکۆف نێردراوی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕیاری واشنتنی راگەیاندووە بۆ رادەستکردنی یەکێک لە بەهێزترین چەکی نا ئەتۆمی دروستکراوی ده‌ستی ئەمەریکا کە بە دایکی هەموو بۆمبەکان ناسراوە

بەگوێرەی راپۆرتەکە،ستیڤن ویتکۆف رایگەیاندووە ، پنتاگۆن پلانی هەیە بۆمبی 11تۆنی له‌ جۆری (جی بی یو -43بی) بدات به‌ ئیسرائیل كه‌ توانای تێكشكاندنی كۆگای زۆر قووڵی له‌ژێر زه‌ویدا هه‌یه‌‌

دایکی هەموو بۆمبەکان، یەکێکە لە بەهێزترین چەکی نا ئەتۆمی دروستکراوی ئەمەریکا کە توانای بڕینی قەڵاکانی ژێر زەوی هەیە ، جگه‌ له‌وه‌ توانای ئەوەی هەیە ئەو دامەزراوانە بکاتە ئامانج له‌ ئێران کە گومان دەکرێت چالاکی ئەتۆمی تێدا بكرێت

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، ئاماژەی بەوەشداوه‌، هەموو سەرۆکەکانی پێشووی ئەمەریکا هەر لە جۆرج دەبلیو بوشەوە تا جۆ بایدن و بە دۆناڵد ترەمپیشەوە لە یەکەم خولی سەرۆکایەتییاندا رەتیان کردووەتەوە ئەو جۆرە چەکانە بگەیەننە ئیسرائیل

رۆژنامەی بیلد هەروەها ئاشكراشی كردووه‌ ، ناردنی ئەو چەکانە بۆ ئیسرائیل جگە لە بەهێزکردنی توانای سەربازی ئیسرائیل وەک پەیامێکی ئه‌مه‌ریكاش دادەنرێت كه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ سیاسەتەکانی داهاتووی تەلئەبیب بەرامبەر ئێران، به‌تایبه‌ت بۆ ڕێگری كردن له‌ به‌رده‌وامی چاڵاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.