Erbil 13°C ھەینی 07 شوبات 16:46

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەنیازە سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

100%

 

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەنیازە لە ناوەڕاستی مانگی شوباتدا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.
 
له‌ دوای ده‌ستبه‌كار بوونی كابینه‌ی نوێی تره‌مپ ئەمە یەکەم گەشتیی ڕوبیۆ دەبێت بۆ ناوچەکە و ئەم سەردانە لە کاتێکدایە گرفت لەسەر پلانی ترەمپ بۆ "کۆنتڕۆڵکردنی غەززە لەلایەن ئەمەریکاوە"هەیە.
لە کاتێکدا سەرکردەکانی ئیسرائیل ستایشی ئەو پلانەیان کردووە، دەستیان کردووە بە گرتنەبەری هەنگاوەکان بۆ ئامادەکاری و جێبەجێکردنی، میسر، ئوردن، سعوودیە و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دژایەتییان بەرامبەر بەو پلانە دەربڕیوە.
پێنج وەزیری دەرەوەی عەرەب و بەرپرسێکی باڵای فەڵەستینی سەرەتای ئەم هەفتەیە نامەیەکی هاوبەشیان بۆ ڕوبیۆ نارد و نیگەرانی خۆیان لە پلانی ترەمپ بۆ ئاوارەبوونی فەڵەستینییەکان لە غەززە دەربڕی و داوای بەشداریکردنی فەڵەستینییەکان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەدا کرد.
 
لای خۆیەوە بەرپرسێکی باڵای ئەڵمانیا ڕاگەیاندووە، بڕیارە ڕوبیۆ بەشداریی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بکات، کە لە 14ـی شوبات لە ئەڵمانیا دەست پێ دەکات.
ئه‌وه‌شی به‌رچاوكرد كه‌، ڕوبیۆ بەنیازە لە میونشنەوە گەشت بکات بۆ ناوچەکە و جگه‌ له‌ سەردان كردنی ئیسرائیل و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و سعوودیە، ئەگەری هەیە سەردانی چەند وڵاتێکی دیکەش بکات.
 
هه‌روه‌ها هێشتا ڕوون نییە، ئایا ڕوبیۆ لەگەڵ سەرکردایەتی دەسەڵاتی فەڵەستین کۆدەبێتەوە یاخود نا.
 
بەڵام سەرچاوەیەکی فەڵەستینی ڕایگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە بەرپرسانی فەڵەستینی ڕاگەیاندووە، ڕوبیۆ ئەگەر سەردانی ئیسرائیل بکات، ئەوا سەردانی دەسەڵاتدارانی فەڵەستینیش دەکات.
جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.