ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆكەیەكی ئەمەریكی لە فلپین كەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە سەرجەم سەرنشینەكانی گیانیان لەدەست دا كە چوار كەس بوون.
فڕۆكەكە سەربازی بووە و تایبەت بووە بە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە وڵاتی فلپین، ئەمڕۆ پێنجشەممە كەوتۆتە نێو كێڵگەیەكی چاندنی برنج لە ناوچەیەكدا لە باشووری فلپین.
بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە سەرجەم سەرنشینەكان گیانیان لەدەستداوە كە چوار كەس بوونە و كارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بوونە، بەڵام هاووڵاتی ئەمەریكی نەبوونە.
میدیاكانی فلپین ئاماژەیان بەوەداوە كە لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە، گامووسێكی ئاوی خاوەنی كێڵگە برنجەكەش مردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.