ئیداره‌ی تازه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ،لەسەر پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆتایهێنان به جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراین بڵاویكردووه‌ته‌وه پلانه‌كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه له ئه‌ڵمانیا به پاكێجێك ده‌خرێته ڕوو وهه‌ڵبژاردن له ئۆكراین له‌خۆ ده‌گرێت
پێگەی بلومبێرگ-ی ئەمه‌ریكی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانهوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە و لە کۆنفرانسێکدا لە میونشنی ئەڵمانیا له ڕۆژانی 14 تا 16ی (شوبات/2) بەڕێوەدەچێت، کیس کیلۆگ نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئۆکرانیا و ڕووسیا، ناوەڕۆكی پلانی سەرۆكی ئەمه‌ریكا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكراینا ئاشكرادەكات.
سەرچاوەکان دوپاتیانکردووه‌ته‌وه، پێشنیازەکە ڕاگرتنی کاتی ململانێکان لەخۆدەگرێت له‌نێوان رووسیا و ئۆكراین، هاوکات ئەو ناوچانەی هێزەکانی ڕووسیا تێیدان لە دۆخێكی ناڕووندا دەهێڵرێنەوە
بەگوێرەی بلومبێرگی ئەمه‌ریكی، پێشبینی دەکرێت پلانەکە بریتی بێت لە، دابینکردنی گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکراینا، بۆ دڵنیابوون لەوەی مۆسکۆ هێرشی نوێ ئەنجام نەدات، هەروەها به پێی پلانەکە بانگەوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ئۆکراین لە دوای ئاگربەست لەخۆدەگرێت
له پلانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ،له‌به‌رامبه‌ر پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكراین ،ئه‌مه‌ریكا كانزا گرنگ و گرانبه‌هاكان له ئۆكراین وه‌رده‌گرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.