مارسێلۆ ئەستێرەی بەڕازیلی ئەمڕۆ پێنجشەممە وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردنی تۆپی پێ راگەیاند دوای بەدەستهێنانی كۆمەڵێك ناسناو و جامە لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا.
مارسێلۆ دوای وازهێنانی لە یاریكردن، پەیامێكی ئاراستەی یانەكەی پێشووی ریال مەدریدی ئیسپانی نارد و تێیدا نووسیویەتی "لە تەمەنی 18 ساڵ پەیوەندیم بە یانەی ریال مەدریدەوە كرد، شانازی بەوە دەكەم كە مەدریدی بووم".
هەروەها نووسیویەتی "لە ماوەی 15 ساڵی یاریكردنم لە ریزی یانەی ریال مەدرید 25 ناسناوی جیاواز و 5 ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپام بەدەستهێنا، كاپتنێكی ئەو یانەیە گەورەیە بووم و شەوانی خۆشم لە یاریگەی بێرنابیۆ بەسەربرد.
ئاماژەی بەوەشداوە "ریال مەدرید یانەیەكی جیاوازە و خۆشەویستی ئەو یانەیەش هەرگیز وەسف ناكرێت.
مارسێلۆ لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا لە ریزی یانەی ریال مەدرید 546 یاری ئەنجام دا و 38 گۆڵی تۆمار كرد و 103 گۆڵی بۆ هاوڕێكانی دروست كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.