به‌شی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوسراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه واژۆی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ره و له به‌رواری 6-2-2025 ده‌رچووه، تیایدا هاتووه پلەی (8168) پێشمەرگە و پلەداری ناو وەزارەتی پێشمەرگە بەرز کرایەوە
لە نووسراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە(2307) لە بەرواری 6-2-2025، کە ئیمزای وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، پلەی 8168 پێشمەرگە و پلەداری ناو وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی مانگی ئەیلوولی ساڵی 2024، بەرز کرایەوە
هه‌ر به پێی نووسراوه‌كه ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه پله به‌رزكردنه‌وه‌كه ده‌یانگرێته‌وه سه‌ر به دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكانن .
هاوپێچی نووسراوه خراوه‌ته ڕوو ...
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.