هۆشیار زێبار، له باره‌ى ململانێی نێوان دادگای باڵای فیدراڵی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری كه لەسەر چه‌ند یاسایەک دروست بووه، به‌پێویستى ده‌زانێت دادگاى فیدڕاڵی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و جارێكی دیكه پێكبهێنرێته‌وه به شێوه‌یه‌ك كه سەربەخۆیی و بێلایەنی و یەکپارچەیی دەسەڵاتی دادوەری مسۆگه‌ر ببێت.
هۆشیار زێباری، وه‌زیری پێشووترى ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه: دوای ململانێی یاسایی و دەستووری لە نێوان دادگای باڵای فیدراڵی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەسەر چه‌ند یاسایەک کە بەم دواییە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کران، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە دادگای فیدراڵی بە پێی ئەوەی دەستوور بۆی دیاری كردووه بۆ دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی و بێلایەنی و نه‌زاهه‌تى دەسەڵاتی دادوەری، جارێكی دیكه دادگای فیدراڵی پێک بهێنرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.