Erbil 31°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 13:45

سلێمانی... كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ئافره‌تێك ده‌ستگیركرا

کوردستان TV
100%


بكوژی ئافره‌ته‌كه‌ی شەوی ڕابردووی گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  بڵاویكرده‌وه‌، دوێنێ شەو لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی ژنێك لەلایەن كەسێكەوە بە فیشەك كوژراو دواتر هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام بكوژەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، کە دەستیش گیرا بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووه‌، ئێستا (چ ، ع ، س لەدایكبووی 1984) بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.