Erbil 25°C شەممە 19 نیسان 12:49

زاگرۆس قەڵغانی زێڕینی لە یوتوب وەرگرت

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە (2.2.2025) زاگرۆس تیڤی قەڵغانی زێڕینی لە کۆمپانیای "یوتیوب" وەرگرت دوای ئەوەی ژمارەی بەشداربووانی کەناڵەکەی لە ماڵپەڕە جیهانییەکەی لە یەک ملیۆن شوێنکەوتووی تێپەڕاند.

سه رپه رشتیاری گشتی تۆڕی میدیایی كوردستان ، نینۆس نه‌مرود خه‌ڵاتی قه‌ڵغانی زێرینی پێشكه‌ش به‌ ته‌له‌ڤزیۆنی زاگرۆس كرد. 

کەناڵی یوتیوب زاگرۆس گەیشتووەتە 1.06 ملیۆن بەشداربوو.

نینۆس نەمرود سوپاسی رۆژنامەنوس و تەکنیککارانی تەلەفزیۆنی زاگرۆسی کرد لەسەرجەم بەشەکانیدا بەتایبەتی ئەوانەی لەسەر ماڵپەڕ و پەیجەکانی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کار دەکەن بۆ هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی متمانەی بینەران.
 جێی باسه‌ کەناڵەکە لە ساڵی 2021 قەڵغانی زیوی وەرگرت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.