کۆمپانیای گۆگڵ ڕایگەیاند کە وەک جێبەجێکردنی فەرمانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ناوی "کەنداوی مەکسیک" بۆ "كەنداوی ئەمریکا" دەگۆڕێت.
کۆمپانیای گۆگڵ ڕایگەیاند کە لە ئەپڵیکەیشنی نەخەشەکانیاندا، ناوی "کەنداوی مەکسیک" بۆ "كەنداوی ئەمریکا" دەگۆڕێت، ئەوەش وەک جێبەجێکردنی ئەو فەرمانەی کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەوبارەیەوە واژووی کردووە.
کۆمپانیاکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "ئێمە کردارێکی درێژخایەنمان ھەیە بۆ جێبەجێکردنی گۆڕینی ناوە نوێیەکان لە سەرچاوە فەرمییەکانی حکوومەتدا".
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئەپڵیکەیشنی نەخەشەکانی گۆگڵدا، ناوی "کەنداوی مەکسیک" دەگۆڕێت بۆ "کەنداوی ئەمریکا"، ھەروەھا ناوی "چیای دێنالی" لە ئالاسکا دەگۆڕێت بۆ "چیای مەکینلی" و باسی لەوەش کردووە کە گۆڕانکارییەکان دوای نوێکردنەوەی سیستەمی ناوە جوگرافيیەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەردەکەون.
لە ساڵی 2015دا سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، باراک ئۆباما ناوی "چیای مەکینلی" لە ئالاسکا بۆ "چیای دێنالی" گۆڕی بوو.
پێشتر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە بە واژووکردنی فەرمانێک، ناوی "کەنداوی مەکسیک" بۆ "کەنداوی ئەمریکا" گۆڕیوە، ھەروەھا ناوی "چیای دێنالی" لە ئالاسکا بۆ "چیای مەکینلی" گۆڕیوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.